تاران دەستپێشخەری ناكات بۆ دانوستاندن لەگەڵ واشنتۆن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند با ئەمریکییەکان چاوەڕێی پەیوەندی ئێمە نەکەن بۆ دانوستان.

 

ئەمڕۆ یەكشەممە عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بەهۆی بەردەوامبونی ئابڵوقەکانی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەیان، بەشداری لە دانوستاندن لەگەڵ ئەمریكا ناكات کە ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتییەكان ناگرێت.

 

وتیشی،” چاوەڕوانی ئەمریكا بۆ دروستكردنی پەیوەندی لەلایەن ئێرانەوە هیچ سودێكی نییە، چونكە تاران دەستپێشخەری ناكات بۆ دانوستاندن لەگەڵ واشنتۆن”.

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هۆكاری ڕەتكردنەوەی دانوستاندنی لەگەڵ ئەمریكا بۆئەوە گەڕاندەوە “داواكانی ئەمریكا راستگۆیانە نییە، چونكە هاوكاتە لەگەڵ بەردەوامبونی گوشار و هەڕەشەكانی “.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندبو “ئەگەر ئێران دانوستانی دەوێت دەزانن پەیوەندی بە کێیەوە بکەن”.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب