دەڤەری ڕاپەڕینی هاوپەیمانی سەردانی مەڵبەندەکانی یەکگرتوو کۆمەڵی ئیسلامی کرد

وەفدێکی دەڤەری ڕاپەڕینی هاوپەیمانیی نیشتمانی بەمەبەستی جەژنە پیرۆزە سەردانی هەریەکە لەمەڵبەندی ٥ ی کۆمەڵی ئیسلامی و مەڵبەندی ۷ ی یەکگرتووی ئیسلامی کرد.

 

ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز وەفدێکی هاوپەیمانیی نیشتمانی کە پێکهاتبوو لە محمد گرتکی کارگێڕی دەڤەری ڕاپەڕین و ئاسۆ کۆساری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و کرمانج خدر و خالد احمد ئەندامانی دەڤەر و بڕیار جاف ئەندامی بازنەی ڕانیە ، سەردانی مەڵبەندی ٥ ی کۆمەڵی ئیسلامی و مەڵبەندی ۷ ی یەکگرتووی ئیسلامی کرد.

 

وەفدەکەی هاوپەیمانی پیرۆزبایی خۆیان و تەواوی هاودیدانیان گەیاندە هەردوو مەڵبەندی ناوبراو بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە.

 

هاوکات لە سەردانەکاندا جەختکرایەوە لەپەیوەندییەکانی نێوان هاوپەیمانی و هەریەکە لە یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی.

 

 

 

 

 

ژوری هەواڵ