خێزانێکی ئەمریکی لە هەر کاژێرێکدا چوار ملیۆن دۆلار قازانج دەکات

خاوەنی زنجیرە مارکێتەکانی ۆوڵمارت لە هەر خولەکێکدا ٧٠ هەزار دۆلار قازانج دەکات.

 

بە پێی هەواڵێکی مەڵپەری بلۆمبێرگی ئەمریکی ئەوەی ئاشکرا کردووە خێزانی ،،واڵتۆنی،، خاوەن زنجیرە مارکێتەکانی  ۆوڵمارت یەکێکن لە دەوڵەمەنترین خێزانەکانی جیهان.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی سەنتەری ئابووری ئەمەرێکی ئەوەی خستووەتەڕوو لە هەر خولەکێکدا  خێزانی واڵتۆن ۷۰ هەزار دۆلار قازانجدەکات.

 

هەمان ڕاپۆرت باسی لەوەشکردووە لە ساڵی ۲۰۱۸ وە  له ڕیزبەندی یەکەمی خێزانە دەوڵەمەنەکانی جیهاندا بە جۆرێک  لە ماوەی دووساڵدا بڕی سامانەکەیان بە چوار هێندە زیادیکردووە لە ۳۹ ملیار دۆلارەوە بۆ ۱۹۱  ملیار دۆلار.

 

هەر وەها لە پلەی دووەمدا خێزانی ،، مارس ،، دێت خاوەن کارگە بەناوبانگەکانی دړوستکردنی شرینی مارس  بڕی سامانەکەیان بە ۱۲٥ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.

 

و. دانا زەنگەنە