بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی پلەکانی گەرما دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لە ڕۆژی هەینییەوە پلەکانی گەرما دابەزیێنێکی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت.

 

ئەم شەپۆلی گەرمایەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، تا ڕۆژی هەینی ۱٦/۸  بەردەوام دەبێت، دواتر پلەکانی گەرما ڕۆژانە  بەردەوام ڕوو لەدابەزین دەکات.

 

ئەوەشی خستووەتە ڕوو دووجار پلەکانی گەرما بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە و لە هەولێری پایتەخت یەک جار گەیشتووەتە ٤٥ پلەی سەدی لە کاتێکدا لە ساڵی ڕابردوودا ١٨ جار پلەکانی گەرما گەیشتووەتە سەروی ٤٤ پلەی سەدی لە هەرێمی کوردستاندا.

 

هەواڵ: دانا زەنگەنە