وەزارەتی بەرگری: هەموو بریندارانی شەڕی داعش پاداشت دەکرێن

وەزیری بەرگری ئاماژەی بۆ ئەوەکرد  لە هەوڵدان زۆرترین دەسکەوت بۆ برینداران و شەهیدانی جەنگی داعش بەدەستبێنن.

 

نەجاح ئەلشمەری وەزیری بەرگری عیراق رایگەیاند” سەرجەم بریندارانی خانەنشینکراوی  شەڕی دژی داعش بە مووچەی تەواوەتی خانەنشین دەكرێن و پێداویستییە تایبەتەكانیش بۆ برینداران دابین دەكرێت.

 

شمەری ئەوەشی وت بە هاوكاری لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان كاردەكەن بۆ ئەوەی مافی شەهید و بریندارانی شەڕی دژی داعش دابین بكەن ئەگەر چی موچەکەش کەمبێت ، بەڵام هەوڵدەدەین  لەكاتی خانەنشین بوونیاندا كۆی موچەكەیان بۆ خەرجبكرێت بە بێ کەموکورتی.

 

ناوبراو جەختیشی کردەوەلەچەند رۆژی داهاتوودا دابینكردنی چەندین مافی دیكەی شەهید و بریندارانی شەڕی دژی داعش رادەگەیەنن.

 

و. دانا زەنگەنە