فراکسیۆنەکانی پەرلەمان بۆ پێکهێنانی لیژنەکان ڕێککەوتن

عەبدولستار مەجید ڕایگەیاند پێکهێنانی ئەو 14 لیژنەیەی پەرلەمان کە ماوە بە گوێرەی بەرکەوتەی هەڵبژاردن دەبێت .

 

عەبدولستار مەجید سەرۆکی فراکسيۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەڕلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان, ڕایگەیاند “پێکهێنانی لیژنەکان بە پێی بەرکەوتەی هەڵبژاردنەکان دەبێت” .

 

ڕوونیشیکردەوە “دابەشکردنی لیژنەکان لە پەڕلەمانی کوردستان بە پێی سیتەمی سانتلیگۆی دەبێت”.

 

وتیشی بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەڕلەمان دە بێت پسپۆڕی لە بەرچاوبگیردرێت دواتر لە ڕێگەی تەوافوق و ڕێککەوتن هەوڵ دەدەن لەگەڵ فراکسيۆنەکانی دیکە بەشدار بن لە دیاریکردنی لیژنەکان.

 

دیاریکردنی ئەندامانی لیژنەى یاسایی پەڕلەمان ناڕەزايی بەشێکی لایەنەکانی ناو پەڕلەمانی لێکەوتەوە ئەمڕۆش سەرۆکایەتی پەڕلەمان و سەرۆک فراکسێۆنەکان بۆ هەمان پرس کۆبوونەوە کە 14 لیژنە ماون و هێشتا یەک لای نەبوونەتەوە.