پۆڵەندا: گوندێک ۱۰ ساڵە منداڵی کوڕی تیا لە دایکنەبووە

لە ناکاودا هەستمان بەوەکرد کە هیچ کام لە خێزانەکان منداڵی کوڕیان نییە.

 

 

لە دایکنەبوونی ڕەگەزی نێر بۆ  ماوەی ۱۰  ساڵ  لە گوندی  مێسکا ئۆدزانسکیا ی وڵاتی پۆڵەندا زاناکانی توشی سەرسوڕمانێکی زۆر کردووە.

 

ئەم هۆکارەش وایکردووە ڕایمۆند فریچکۆ  سەرۆکی شارەوانی خەڵاتێک دبینبکات بۆ  یەکەم خێزان کە ببیێتە خاوەن یەکەم منداڵی کوڕ لەو گوندەدا.

 

 

ناوبراو ئەوشی ئاشکرا کرد لە کاتی کارێکی خۆبەخشی ئاگرکوژانەوەدا ئەوەمان بۆ دەرکەوت کە هەمو ئەندامانی تیمەکە کچن ئەمەش بووە هۆکاری لێکۆڵینەوەمان لە بابەتەکە.

 

 

شایەنی باسە گوندی مێسکا دانیشتوانەکەی نزیکەی ۳۰۰ هەزار کەس دەبێت و دەکەوێتەی باشووری وڵاتی پۆڵەنداوە.

 

پزیشکانی زانکۆی وارسو رافاڵ ئەوەیان ئاشکراکردووە کە پێ دەچێت هۆکاری (جینی)  بۆماوەیی و تێکەڵنەبوونی خەڵکە ڕەسەنەکەی ئەم گوندە لە گەڵ خەڵکانی چوار دەوردا هۆکاربن بۆ لە دایکنەبوونی ڕەگەزی نێر.

 

و. دانا زەنگەنە