وەزیری دەرەوەی عێراق: بوونی ئیسرائیل لەکەنداو گرژییەكان ئاڵۆزتر دەكات

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند بەشداریکردنی ئیسرائیل لە پاراستنی ئاوەکانی کەنداوی عرەبی  ڕەتدەکەینەوە.

 

محەمەد عەلی حەكیم وەزیری دەرەوەی عێراق لەتویتێكدا ڕایگەیاند،” عێراق بەشداریكردنی ئیسرائیل لەپاراستنی ئاوەكانی كەنداوی عەرەبی ڕەتدەکاتەوە، و دەبێت ئاڵۆزییەکان لە ڕێگەی گفتوگۆی ئاشتیانەوە چارەسەر بکرێن”.

 

ڕاشیگەیاندوە، وڵاتانی كەنداو توانای پاراستنی ئەو كەشتیانەیان هەیە كە بەكەنداوی عەرەبیدا تێدەپەڕن، بەڵام بوونی هێزە خۆرئاواییەكان لەناوچەكەدا گرژیەكان ئاڵۆزتر دەكات.

 

ئاماژەی بەوەشداوە، وڵاتانی كەنداو هەوڵی ئەوەدەدەن  لە ڕێگەی گفتوگۆوە بارودۆخەکە هێور بکەنەوە، و وڵاتانی ناوچەکە کۆکن لەسەر ئەوەی کە دەبێت كەشتیەكان بە ئارامی بەكەنداودا تێپەڕن.

 

چەندین وڵات لەهەوڵی پێكهێنانی هاوپەیمانێتیەكدان بۆ پاراستنی كەشتیە بازرگانییەکانیان کە بە كەنداوی عەرەبیدا تێپەڕدەبن،  کە سوپای پاسداران بەهەڕەشەدەزانن بۆ سەر ئەو کەشتیانە.

 

هەواڵ. شە‌هێن وەهاب