لەگەڵ ئەمریکا یاخود بێ ئەوان هەر دەچینە ڕۆژهەڵاتی سوریاوە

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، هەرچۆنێک بێت و بەهەر نرخێک بێت دەچنە رۆژهەڵاتی فورات ودەشڵێت “رێگە نادەین ئەمریکا هاوشێوەی رێککەوتنی منبج چەواشەمان بکات”.

 

مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا لەمیانی سەردانیدا بۆ بارەگای لقی ئاکپارتی لە شاری ئەنتاڵیا رایگەیاند، “تورکیا بەهەر نرخێک بێت سورە لەسەر ئەوەی بچێتە رۆژهەڵاتی فورات، کە یەپەگەی تێدایە جا ئەگەر ئەمریکامان لەگەڵدا بێت یاخود نا.

 

وەزیری درەوەی تورکیا جەختیشی کردەوە  هەموو هەنگاوێکی پێویستیان  لەمبارەیەوە گرتووەتە بەر بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی رۆژهەڵاتی فورات و دوا مەسجیشان دەدەن بە ئەمریکا بە هەماهەنگیان لەم پرۆسەیەدا یاخود پێچەوانەکەی بێت.

 

و. دانا زەنگەنە