سبەی لەم دوو پارێزگایەی هەرێم باران دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە، و ڕایگەیاند ئەگەری هەیە سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان باران ببارێت.

 

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێ شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 46 پلە و لە سلێمانی 43 پلە و لە دهۆك 45 پلەو لە كەركوكیش 51 پلە دەبێت ‌و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش ئاسمان ساماڵ دەبێت.

 

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ چوار شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 46 پلە و لە سلێمانی 43 پلەو لە دهۆك 44 پلەو لە كەركوكیش 50 پلە دەبێت و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش ئاسمان ساماڵ دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

 

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، سبەینێ لە ناوچە شاخاویی و سنوورییەكانی پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و ئەگەریش هەیە نمە باران لەو ناوچانە ببارێت.