سوودەکانی ڤیتامین D

ڤیتامین D یەکێکە لە هەرە گرنگترین ڤیتامینەکان کە بۆ جەستەی مرۆڤ پێویستە, ڤیتامین D گرنگە بۆ دروستبوونی کالسیۆم و مژینی فسفۆر و هێشتنەوەی تەندروستی ددان و ئێسک و ڕێگری کردن بە توشبوون بە نەخۆشیە درێژخایەنەکان وەک شەکرە و شێرپەنجەو وە هەروەها دژی دروستبوونی نەخۆشی خوێنبەرەکانی دڵەو واتە دژی جەڵتەی دڵە هەروەها گرنگە بۆ سیستەمی بەرگری لەش.

 

 سەرچاوەکانی ڤیتامینD  

 

۱-تیشکی خۆر یەکەم سەرچاوەی گرنک و خۆرسکە بۆ دابین کردنی بڕی پێویستی ڤیتامین D لە پاش بەرکەوتنی پێستی لەشمان بە تیشکی سەروو وەنەوشەیی کە لە تیشکی هەتاودایە گرنگی تیشکی خۆر لەوەدایە کە هۆکارە بۆ دابینکردنی ڕێژەی ۸۰٪ پێداویستی جەستە بەو ڤیتامینە.

 

۲-سەرچاوەی خۆراکی وەک (هێلکەو شیر و ماسی و قارچک و پەنیر ).

 

۳-دەرمان:- لەبەر ئەوەی بەشێکی زۆرمان بە کەمی تیشکی خۆری بەردەکەوێت لە کاتی پشکنین و زانینی کەمی ڤیتامین (D) ئەوە پێویستە لە ڕێگەی دەرمان و بە چاودێری پزیشکی تایبەت ڕێژەو بڕ و ماوەی بەکارهێنای ئەو ڤیتامینە وەربگیرێت.