نوێنەری هاوپەیمانی بەشداری لە گفتوگۆیەکی تایبەت بە پەنابەران کرد لە ئوسترالیا

نوێنەری هاوپەیمانی لەگەڵ نوێنەری چەند هێز و کۆمەڵەیەکی جیهانی بەشدارییان کرد لە پانێلێکی تایبەت بە بارودۆخی پەنابەرانی نایاسایی لە ئوسترالیا و راو بۆچوون و پرۆژەی هاوپەیمانی خستەروو بۆ چارەسەر کردنی ئەو گرفتەی کە ڕوی لە پەنابەران کردوە.

 

پانێلەکە لەلایەن سیناتۆر ڕیچارد دی ناتال پەرلەمانتاری پارتی سەوز لە پەرلەمانی ئوسترالیا سازکرابوو بە مەبەستی دۆزینەوەی رێگە چارەیەک بۆ باشترکردنی بارودۆخی ئەو پەنابەرانەی کە بە نایاسایی ڕوو لە ئوسترالیا دەکەن و دوای گفتوگۆکە وەک پرۆژەیەک بیداتە پەرلەمانی وڵاتەکەی بەمەبەستی دەرکردنی یاسایەک بۆ ئەو بابەتە.

 

شۆرش عەلی نوێنەری هاوپەیمانیی نیشتمانی وێرای دەستخۆشی لە سیناتۆر ڕیچارد بۆ رێکخستنی پانێلەکەو بەدەمەوەچوونی بۆ گرفتی پەنابەران، پرۆژەیەکی خستە ڕوو بۆ چۆنێتی چارەسەر کردنی ئەو گرفتە، پرۆژەکە روانینێک بوو لە دیدی هاوپەیمانییەوە بۆ بەها باڵاکانی مرۆڤ سەنتەری و پاراستنی شکۆی مرۆڤ.

 

لە پانێلەکەدا نوێنەری چەند هێز و کۆمەڵەو ڕێکخراوێکی عێراقی و جیهانی بەشداربوون و سیناتۆر ریچارد خۆشحالی خۆی دەربری بۆ بەدەمەوەهاتنی نوێنەری لایەنەکان بۆ داواکەی بەمەبەستی چارەسەر کردنی گرفتی پەنابەران.

 

ژوری هەواڵ