دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە ئەنبار ۱۰ چەکدار دەکوژێت

لەپرۆسەیەکی سەربازیدا بە هەماهەنگی هێزە ئاسمانییەکان عێراق توانرا ژمارەیەک چەکدار لە ناوببرێت.

 

 

لە ڕاگەیاندراوێکی هێزەکانی دەزگای دژە تیرۆری عێراقدا ئەوەیان ئاشکراکردووە  لە پرۆسەیەکی سەربازیدا لە بیابانەکانی  ئەنباردا لە ڕێی بۆردومانکردنی فڕۆکەی سەربازییەوە توانیویانە ۸ چەکداری سەر بە گروپە توندڕەوەکان بکوژن.

 

ئەوەشیان خستەڕوو لە میانەی گڕان و پشکنینی دەزگا ئەمنییەکاندا  لە نزیک شوینی بۆردومانەکە توانیویانە کەسێکی خۆکوژ بکوژن پێش ئەوەی خۆی بتەقێنێتەوە و چەکدارێکی دێکەش لەهەمان ڕووبەڕووبونەوەدا کوژراوە.

 

و. دانا زەنگەنە