پارێزگاری سلێمانی بەڵێنی گەڕاندنەوەی دوو فەرمانگە بۆ سەیدصادق دەدات

قائیمقامی سەیدصادق ڕایگەیاند پاریزگاری سلێمانی بەڵینی پێداون دوو فەرمانگەیان لە پاریزگای هەڵەبجەوە بۆ بگەڕێنێتەوە و دەستیش بکرێتەوە بە کارکردن لە پڕۆژە تەواونەکراوەکاندا.

 

دیاری ڕەفیق قائیمقامی سەیدصادق بە دیجیتال میدیای هاوپەیمانی ڕاگەیاند “کۆبوونەوەی ئەمڕۆمان لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی بە بڕیاردان بۆ کردنەوەیی فەرمانگەی نوێ و تەواو کردنی پرۆژە تەواونەکراوەکان کۆتایهات”.

 

وتیشی “سەردانەکەی پارێزگاری سلێمانی سەردانێکی ئاسایی بووە و بە مەبەستی ئاگاداربوونی زیاتر لە کێشەکانی قەزاکە لەگەڵ بەشێک لە بەڕێوبەری فەرمانگەی قەزاکەدا کۆبووینەوه”.

 

ڕاشیگەیاند “بەڵێنیان لە پارێزگار وەرگرتووە بۆ گەراندنەوەی دوو فەرمانگەیان لە پارێزگای هەڵەبجە”.

 

روونیشیکردەوە لە کۆبوونەوەکەدا بەڵێنی ئەوەیان لە پارێزگار وەرگرتوو بۆ دابینکردنی پارەی پێویست بە مەبەستی تەواوکردنی پڕۆژە تەواونەکراوەکان بە تایبەت ئەوانەی لە سەدا پەنجایان تەواوکراوە.

 

سەبارەت بە دابەشکردنی نەوتی هاوڵاتیان کە زیاتر لە ٤۰۰۰ خێزان وەریان نەگرتووە, ناوبراو ڕایگەیاند “بەڵێنی تەواومان وەرگرتووە و پەیووەندیمان بە بەڕێوبەرایەتی نەوت و گازەوە کردووە و لە هەفتەی داهاتوودا ئەو بەشەی دیکەش دابەش دەکرێت و هەمووی کۆتای دێت”.