نادر رۆستی: هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێم لە زیادبوندایە

ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان ده‌لێت، تا دووه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان زیاتر له‌ 200 هه‌زار گه‌شتیار ڕوویان له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردوه کە زۆربەیان خەڵکی خوارو و ناوەڕاستی عێراقن.

 

نادر رۆستی وته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان رايگه‌یاند، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا 208 هەزار گەشتیار رویان له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردوه‌، کە زۆربه‌ی ئەو گه‌شتیارانەی ڕویان لە ناوچەکە کردوە له‌خوارو و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه‌ هاتوون. ‌

 

وتیشی، ئه‌و ئامارانه‌ هێشتا سه‌ره‌تایین و ئاماری کۆتایی له‌ ڕۆژانی کۆتایی جەژن ڕادەگەیەنن، چونکە هاتنی گەشتیاران بەردەوامە و ژمارەکەش لە زیادبووندایە.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب