پەرلەمانی عێراق داوادەکات چەکە بێ مۆڵەتەکان دەستی بەسەردا بگیرێت

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوادەکات چەکی بێ مۆڵەت لە سەرجەم شارەکاندا دەستی بەسەردا بگیرێت.

 

حەسەن کەعبی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، داوادەکات پڕۆسەی گەڕان و پشکنین بە دوای چەکی بێ مۆڵەت لەنێو شارەکان ئەنجام بدرێت، وئەو چەکانەی مۆڵەتیان نیە دەستیان بەسەردا بگیرێت.

 

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ئەو مەبەستە نوسراوێکی ئاراستەی عادل عەبدولمەهدی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق کرد، کە بەزوترین کات دەست بەسەر چەکی بێ مۆڵەتدا بگیرێت.

 

ئه‌و داوایه‌شی دوای ته‌قینه‌وه‌ی كۆگایه‌كی چه‌ك له‌ به‌غدا دێت كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ 30 كه‌س كوژران و برینداربوون.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب