ئێران دەتوانن چه‌كی قورس له‌ وڵاتان بكڕن

هۆشداری دەدرێت لە کۆتایهاتنی ئەو وادەیەی کە ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داینابوو بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی خۆ پڕچه‌ككردنی ئێران.

 

مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هۆشداری دەدات لە نزیکبونەوەی کاتی ڕێکەوتنە ئەتۆمیەکەی ئەمریکا و ئێران، کە سەبارەت بە قەدەغەکردنی کڕینی چەک لە لایەن ئێرانەوە ئەنجامدرابو.

 

بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە، کە ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان لە ساڵی 2015 لەگەل ئێران ئەنجامیداوە، بەپێی ئەو ڕێککەوتنە تا بەرواری 18ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2020 ئێران ناتوانێت چه‌ك له‌ هه‌ر وڵاتێك بكڕێت كه‌ ده‌یه‌وێت، واتا تا ئه‌و كاته‌ ئێران قه‌ده‌غه‌ی كڕینی چه‌كی خراوه‌ته‌سه‌ر.

 

دوای كۆتایهاتنی ماوه‌ی جێبه‌جێكردنه‌كه‌ش، ئێران ده‌توانێت تانك و چه‌كی قورس و سیستمی به‌رگریی موشه‌كی له‌ وڵاتان بكڕێت.

 

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، لەدوای کۆتایهاتنی ئەو وادەیە ئێران ده‌توانێت هاوشێوه‌ی ڕوسیا و چین چه‌ك و سیستمی به‌رگریی موشه‌كی بكڕێت، هه‌روه‌ها قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس ده‌توانێت بۆ هه‌رشوێنێك ویستی سه‌فه‌ر بكات.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب