مۆڵەتی شۆفێری و ساڵانەی ئۆتۆمبێل دەگۆڕدرێت

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێم گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی کردووە بۆ دانانی سیستمێکی ئەلیکترۆنی بەمەبەستی گۆڕینی مۆڵەتی شۆفێری.

 

د.سامی جەلال بەڕێوەبەری گشتی دیوان لەوەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێم رایدەگەیەنێت، مۆڵەتی شۆفێری و ساڵانەی ئۆتۆمبێل دەکرێت بەکارتی ئەلیکترۆنی، و تەنیا ڕێکاری بانکی ماوە بۆئەوەی ئەو کۆمپانیایەی سیستمەکە دادەنێت دەستبەکار بێت.

 

بەپێی زانیاریەکان، وەزارەتی ناوخۆ گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی کردووە بۆ دانانی سیستمێکی ئەلیکترۆنی بەمەبەستی گۆڕینی مۆڵەتی شۆفێری و ساڵانەی ئۆتۆمبێل، بەشێوەک کە لەھەموو وڵاتێکدا کاری پێبکرێت.

 

هەربە پێی زانیاریەکان، نووسراو بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێم کراوە، تاوەکو رێکاری پێویست بگیرێتەبەر بۆ کردنەوەی ئەو (ئێڵ سی)یە، و بودجەی پێویستی بۆ تەرخانکراو.

 

بەپێی بڕیارەکە گۆڕینی مۆڵەتی شۆفێری و ساڵانەی ئۆتۆمبێل بۆ کارتی ئەلیکترۆنی، ئەگەر ھیچ غەرامەیەکی تێدا نەبێت، تەنیا (٣٠) ھەزار دیناری تێدەچێت.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب