سوپای پاسداران بە حزب الله هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات 

فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران ئاماژەی بۆ ئەوەکرد چەکدارانی حیزب اللە کارامەییان زیادیکردووە لە سوریا و بە تەنها خۆیان دەتوانن ئیسرائیل لەناوببەن.

 

لیوا حوسین سەلامی فەرماندەی باڵای هێزەکانی سوپای پاسداران لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی وڵاتەکی ئەوەی ڕاگەیاند “ئێستا سوپای پاسداران لە هەموو کاتێک زیاتر لە ئامادەباشیدایە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشیکی لە ناکاو ،حیزب اللە دەتوانێت لە یەک جەنگدا ئیسرائیل لەنابەرێت”.

 

لەبارەی دانوستانەوە لە گەڵ ئەمریکا ناوبراو وتی گەلی ئێران ئەو جۆرە هەڵخەڵەتاندنەی لە مێشکی خۆی دەرکردووە و دڵنیان کە دوژمنەکانیان قازانجی ئەوانیان ناوێت.

 

سەلامی جەختیشی کردەوە سیاسەتە هەڵەکانی ئەمریکا بە پێچوانە شکاوەتەوە بەسەر خۆیدا ، لە ئێستادا ئێران هەژمونی سیاسی زیاتر بووە لە ناوچەکەدا و بەرەیەکی بەهێزیان دروست کردووە دژ بە ئیسرائیل.

 

 

و. دانا زەنگەنە