بارانێکی بە لێزمە چەند ناوچەیەکی هەریمی کوردستانی گرتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەشوهەوای ئەمڕۆی بڵاوكردەوە و پێشبینی بارانبارینیکرد لە ناوچە شاخاوییەکاندا.

 

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٤٦ پلە بووە و لە سلێمانی ٤۲ پلە و لە دهۆك ٤٥ پلەو لە كەركوكیش ٤۸ پلە و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش ئاسمان ساماڵ و  لە هەندێک ناوچەشدا پەڵە هەوری پێوە دەبێت.

 

ئەمڕۆ بارانێکی بە لێزمەی وەرزی  ناوچە شاخاوییەکانی تەوێڵە، بیارە، عەربەت و دەوروبەری سلێمانی گرتەوە و ئاسمانیش نیمچەهەوربوو.

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنی سێشەممەنمەبارانێک سنووری گەرمیان و دەوروبەری گرتبووەوە.

 

هەواڵ: دانا زەنگەنە