سبەی گەڕانەوەی حاجیانی عێراق دەستپێدەكات

سبەی پێنجشەمە،  پڕۆسەی گەڕانەوەی حاجییانی عێراق  لە مەككەوە، بە رێگەی وشكانی دەست پێدەكات.

 

خالید عەتیە سەرۆكی دەستەی حەج و عومرەی عێراق، گەڕانەوەی حاجیان بۆ وڵات لەڕێگەی ئاسمانییەوە لە سبەینێ پێنجشەممە 15ی ئابەوە دەست پێدەكات و تا رۆژی 31ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

 

ڕاشیگەیاندوە، ڕۆژانە لە سعودیەوە شەش گەشتی ئاسمانی بۆ فڕۆكەخانەكانی عێراق ئەنجام دەدرێت، و ڕۆژی هەینیش یەكەم گەشتی ئاسمانی بۆ گەڕانەوەی حاجییان بە ڕێگەی ئاسمانی ئەنجام دەدرێت.

 

وتەبێژی وەزراتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم سەبارەت بە وادەی گەڕانەوەی یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێم رایگەیاندوە، رۆژی شەممەی داهاتوو یەكەم کاروانی حاجییان دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب