ئایا نوستن لە بەردەم هەوای پانکەدا زیانی هەیە

هاوکات لە گەڵ بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پسپۆڕانی بواری تەندروستی چەند توێژینەوەیەکیان ئەنجامداوە لە بارەی هەوای پانکەوە کە ئایا زیانی هەیە بۆ  تەندروستی مرۆڤ یاخود نا.

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ،،گۆڤاری میترۆی،، بەریتانی پسپۆڕانی ئەم بوارە چەندین توێژینەوەیان ئەنجامداوە لە سەر نوستن بۆ ماوەیەکی زۆر لە ژێر هەوای وشکی هەمو جۆرەکانی پانکەدا ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە کە چەندین زیانی هەیە لە وانەش:

 

– ئارەقکردنەوە لە کاتی خەوتندا بە هۆی هەواە گەرمەکەیەوە جەستە هەر ئارەق دەردەدات چونکە  بێ شێیە  جەستە توشی تەشەنوج و ماسولکەکانیش توشی گرژی دەکات.

 

– ئەو کەسانەی کە هەستیاریان هەیە بە رامبەر بە وردە خۆڵ نمونەی (ڕەبوو، سوربونەوەی چاو) زیانیان پێ دەگەیەنێت چونکە باڵەکانی پانکە چەوری و خۆڵ لە خۆ دەگرن و لە کاتی کارکردنیدا هەموو خۆڵەکە بڵاودەکاتەوە بە ژورەکەدا.

 

– بە هۆی هەوا وشکەکەیەو زیان دەگەیەنێت بە پێست و توشی وشکبونەوەی دەکات.

– بۆ خاوەنی پێستە چەورەکان هەوای بێ شێی پانکە زۆرترین زیانی دەبێت بۆیان ،چونکە تاچەند هەوای گەرم بەر پێستیان بکەوێت هێندە چەوری دەردەدات ئەمەش دەبێتە هۆی چەوری زیاترو پێست توشی هەوکردن  و زیپکە دەکات.

– بە هۆی هەوا گەرمەکەیەوە مرۆڤ خەواڵو و گێژدەکات  ئەمەش چەندین زیانی نەرینی دەبێت لەسەر تەندروستی مرۆڤ.

 

و. دانا زەنگەنە