دەست بە دابەشکردنی نەوتی شارەزەر دەکرێت

بەڕێوەبەری ناحیەی وارماوا ڕایگەیاند لە سبەینیوە دابەشکردنی نەوت لە شارەزور دەستپێدەکات و سەرەتاش لە گوندەکانەوە دەستپێدەکەن.

 

کامەران عەبدوڵا بەڕێوبەری ناحیەی وارماوا بە دیجیتاڵ میدیای هاوپەیمانی ڕاگەیاند “سبەی 28ی شوباتی 2019 لە شارەزوور و دەوروبەری دەست دەکرێت بە دابەشکردنی نەوت”.

 

ناوبراو ڕوونیشیکردەوە نەوتەکە لە لایەن حکومەتی ناوەندی عێراقەوە دابینکراوە و لە پارێزگای سلێمانییەوە ئاگادار کراون بڕی دوو هەزار و ٥٠ بەرمیل نەوت دەنێردرێت بۆ قەزای شارەزوور”.

 

ئاماژەی بەوەشکرد دابەشکردنى نەوتەکە سەرەتا لە گوندەکانی سەر بە قەزای شارەزوورەوە دەستپێدەکات و هەوڵ دەدەن لە کەمترین کاتدا تەواوی هاوڵاتیانی سنورەکە نەوت وەربگرن”.