بەریتانیا: سەرۆک وەزیرانێکی نوێ دیاریدەکات

ئۆپۆزسیۆنی بەریتانیا لە هەوڵی لەسەرکارلابردنی سەرۆکوەزیرانی نوێدایە و کار بۆ دامەزراندنی حکومەتێکی کاتی دەکات.

 

 

پارتی کریکاران، کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی بەریتانیایە، دەیەوێت جێرم کۆربینی سەرۆکی پارتەکە حکومەتی کاتی بەرێوە ببات.

 

 

بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بریتانیا هەوڵی جێبەجێکردنی نەودیەل برێگزیت(no-deal Brexit)دەدات ،کە پرۆژەیەکە بۆ دەرچونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بەبێ هیچ رێککەوتن و مەرجێک.

 

 

رێکەوتی 13ی ئەم مانگە  چەند پەرلەمانتارێکی بەریتانیا  هەوڵەکانی خۆیان لەداگایەکی سکۆتلەنداوە دەستپێکرد بۆ رێگریکردن لەسەرۆکوەزیرانی نوێی بریتانیا کە بەنیازە لەڕێگەی داخستنی پەرلەمانی وڵاتەکەیانەوە پرسی دەرچون لەیەکێتی ئەوروپا بەبێ رێکەوتن تێپەڕێنێت.

 

هەواڵ. پێشکەوت خلیل