ڕیاڵ مەدرید بۆ دەستپێکی ” لالیگا ” ئەستێرەیەکی دیکەی لەدەستدا

یانەی ریال مەدرید بەهۆی پێکان و چەند هۆکارێکی جیا جیا لە تواناکانی چەند یاریزانێکی بێبەش دەبێت.

 

 

بەهۆی ئەوەی دانی کارڤاخال لە دوایین یاری وەرزی رابردووی خولی ئیسپانیا بەرامبەر ریال بێتیس کارتی زەردی پێنجەمی وەرگرتووە بەم هۆیەوە بەشداری لە یاری هەفتەی یەکەمی لالیگای ئەمساڵ ناکات.

 

 

سەرەتا بڕیار لە بەشدارینەکردنی کارڤاخال نەدرابوو، بەڵام لە کۆبوونەوەی ئەم مانگە فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، بڕیاریاندا کارڤاخال لە هەفتەی یەکەمیی لالیگا سڕ بکەن.

 

 

جگە لە کارڤاخالیش حەوت یاریزانی دیکەش بە هەمان شێوە و بە هەمان هۆکار لە هەفتەی یەکەمی لالیگا یاریناکەن.

 

 

هەواڵ. پێشکەوت خلیل