باشترین یاریزانی وەرزی رابردووی ئەوروپا دەستنیشاندەکرێت

ناوی دوایین سێ پاڵێوراو بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپا ڕاگەیەندرا

 

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا، بەفەرمی ناوی دوایین سێ پاڵێوراو بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپای وەرزی رابردووی راگەیاند.

 

 

لە بڵاوکراوەیەکدا ” یوێفا ” ئاماژەی بەوەکردووە، هەریەکە لە ڤێرجل ڤان دایک، بەرگریکاری لیڤەرپوول و کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی یوڤێنتوس و لیۆنێل مێسی، ئەستێرە و کاپتنی بارسێلۆنا،  رکابەری لەسەر بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپا بۆ وەرزی رابردوو دەکەن.

 

 

رۆژی 29ـی ئەم مانگە، هاوشانی راکێشانی تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ بۆ وەرزی نوێ، لە رێورەسمێکی تایبەتدا باشترین یاریزانی وەرزی رابردووی ئەوروپا دەستنیشاندەکرێت.

 

هەواڵ. پێشکەوت خلیل