زانیاری نوێ سەبارەت بەم ئاژەڵە

زاناکان بەڵگەی نوێیان خستۆتە بەردەست بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارەی کە بۆچی مێشی وڵاخ گرفتیان هەیە لە نیشتنەوە لەسەر جەستەی گوێدرێژی کێوی کە هێڵی (رەش و سپی) لەسەر جەستەیان هەیە.

 

توێژینەوەکان دەریانخستووە بوونی ئەو هێڵە رەش و سپیانە دەبێتە هۆی سەرلێشێوانی مێشی وڵاخ و گرفت بۆ چاوی مێشەکان دروست دەکات و ناتوانن بنیشنەوە لەسەر جەستەیان.

 

ئەم جۆرە مێشانە خوێن دەمژن و دەبنە هۆی گواستنەوەی نەخۆشی و لە ناوبردنی ئەو گیانلەبەرانە.

 

سەرچاوە؛ ڕۆیتەرز