ڕوسیا: لە ژێر هیچ پاساوێکدا دابەشکردنی خاکی سوریا قبوڵکراو نییە

وەزارەتی دەرەوەی روسیا هەڵوێستمان ڕونە سەبارەت بە پاراستنی سەروەری خاکی سوریا.

 

ماریا زاخارۆفا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی ڕاگەیاند ” هەڵوێستی وڵاتەکەمان ڕونە سەبارەت بە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا و لە ژێر هیچ پاساوێکدا ڕێگە نادەین خاکی سوریا پارچەپارچە بکرێت.

 

ناوبراو لە وتەکانیدا جەختی کردەوە سەبارەت بە دروستکردنی ناوچەی ئارام یاخود هەر هەنگاوێکی دی دەبێت ڕەزامەندی دیمەشق وەربگیرێت پێش دروستکردنی.

 

و. دانا زەنگەنە