ئامۆژگایک بۆ ئەو مامۆستایانەی وانە دەڵێنەوە

مه‌حمودی حسابی مامۆستا و پرۆفیسۆری ئێرانی کە ساڵانێکی زۆر ئەزموونی وانەوتنەوەی هەبووە چەند ئامۆژگارییەک پێشکەش بە مامۆستایان دەکات سەبارەت بە چۆنیەتی وانەوتنەوە.

 

1-هیـــچ کات لیستــــی ئامادە بوو و ئامادە نەبــــووم نەبووه‌ چونكه‌ پۆل دەبێت ئەوەندە ســـەرنج ڕاکێش بێت کە بە بـــێ هه‌ژماركردنی هاتن و نه‌هاتن قوتابی خۆی له‌ پۆل ئاماده‌ بێت.

 

2- هیچ کــات هەوڵم نەداوە پۆلەکەم خەمناک و خەمۆکاوی بهێڵمەوه‌، چونكه‌ پۆل، ماڵی دووەمی قوتابییە.

 

3-هەر قوتابیەک کە درەنگ دەهات،ڕێگام دەدا بێتە پۆلەوە، چونكه‌ دەمزانی ئەگــەر بۆ ماوەی ۱۰ خولەکیش بێتە ناو پۆل واتە هەست بە بەرپرسیاریەتی سەبارەت بە کارەکەی.

 

4-هیچ کات زیاتر لە دوو جار قسەکەمم دووبارە نەدەکردەوە، چونكه‌ ئەوەندە سەرنجڕاکێش وانەم دەوتەوە کــە هیچ کەس نەیووت بۆ جاری سێیەم بیڵێرەوە.

 

5-هیـچ کات ۹۰ خولەک وانەم نەوتۆته‌وه‌، چونكه‌ دەمزانی لە ماندوبوندا جیــاوازی نیە لە نێوان قوتابـیــی مامناوەند و تەمبەڵ و زیرەک.

 

6-هیـــچ کات ئەرکێک کە پارەی تــێ بچێت بۆ کەسم دیاری نەکــــردووە، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ دەمزانـــی لەوانەیە قوتابیەک هــەژار یان هەتیو بێت.

 

7-هیـــچ کات قوتابییەکم نەناردوه‌ بۆ پێــش دەرگـــای ژووری به‌ڕێوبه‌ر، چونكه‌ باش دەمزانی ڕاوەستان لە پێش دەرگــــای ژووری به‌ڕێوبه‌ر واتــە شکاندنی غرور.

 

8- هیچ کات تەمێی(سزا) تاکم نەکردووە و بە کۆمەڵ تەمێم دەکرد، چونكه‌ دەمزانی تەمێكردنی بە کۆمەڵ لایەنــی سەرگەرمیی هەیە بەڵام تەمێی تاک غرور دەشکێنێت.

 

9- هەمیشە هەر قوتابیەکم هێناوەتە لای تەختە ڕەش،وەڵامی پرسیارەکانمی زانیوە، چونكه‌ دەمزانــی لە کوێ کێشەی هەیە و وەڵامەکەی نازانێت پرسیارم لێ نەدەکرد.

 

سەرچاوە:که‌ناڵی تلگرامی”قلقلک ذهن”