سبەی یه‌که‌مین کاروانی حاجیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ هه‌رێمی کوردستان

به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی گه‌یشتۆته‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی وابڕیاره‌ سبه‌ینێ شه‌ممه‌ ٢٠١٩/٨/١٧ کاتژمێر ٧:٠٠ به‌یانی یه‌که‌مین کاروانی حاجیان بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی کوردستان.

 

بۆ ئه‌و به‌مه‌به‌سته‌ داوا له‌ هاوڵاتیانی ئازیز ده‌که‌ین که‌ به‌مه‌به‌ستی پێشوازی کردن له‌حاجیان سه‌ردانی فڕۆکه‌خانه‌ نه‌که‌ن و نه‌بنه‌ هۆکار بۆ درووستبوونی گرفتی هاتووچۆی گەشتیاران و هاوڵاتیانی تر به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی دروستکردن له‌سه‌ر بازگە و شه‌قامه‌کانی فڕۆکەخانە و تاسلوجه‌ – سلێمانی
بۆ ئه‌وه‌ی کارمه‌ندانی فڕۆکه‌خانه‌ بەباشترین خزمەتکردن و له‌ که‌مترین کاتدا کارووباره‌کانی حاجیان له‌ناو فڕۆکه‌خانه‌ ڕاپه‌ڕێنن و زوو بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناو که‌س و کاریان.

 

لەگەڵ ڕێزی لێپرسراوی پەیوەندییەگشتیەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.

 

هەواڵ. دانا زەنگەنە