هیندستان: دۆخەکە ئەوە دیاریدەکات کە کێ یەکەم بۆمبی ئەتۆم بەکاردەهێنێت

وەزیری بەرگری هیندستان تا ئێستا هەوڵیان داوە لە یەکەم هەنگاوی جەنگ خۆیان بپارێزن.

 

 

ڕاگۆناس سینگ وەزیری بەرگری هیندستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژناماوانێدا بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند “تا ئێستا خۆمان لە جەنگی هاوسێکەمان پاراستووە کە یەکەم هەنگاوی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆم لای ئێمەوە نەبێت، بەڵام  دۆخەکە ئەوە دیاریدەکات کە دەستپەشخەر دەبین یاخود نا”.

 

شایەنی باسە لە ماوەی ڕابردوودا گرژی کەوتە نێوان هەردوو وڵاتی زلهێزی خاوەن ئەتۆم پاکستان و هیندستان لە سەر هەرێمەکانی جامۆ و کشمیری سنووری کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی موسڵمانن.

 

و. دانا زەنگەنە