نوسەرێکی دیاری کورد کۆچی دوایی کرد

لە تەمەنی ٦٤ ساڵیدا، فەخرەدین تاهیر نووسەر و لێکۆڵەری کورد، کۆچی دوایی کرد.
فەخرەدین تاهیر، شەوی ڕابردوو مالئاوایی لە ژیان کرد و چەندین گوتار و لێکۆڵینەوەی لەبارەی میوزیک و حەیرانی کوردی لە دوای خۆی بەجێ هێشت، و لەبوارەکانی شانۆ و شێوەکاریشدا کاریکردووە.
گەورە نوسەری کورد ساڵی ١٩٥٥ لە دایک بووە و لە وڵاتی سوید ژیاوە، و لەم دواییانەدا گەڕابووەوە کوردستان.
هەواڵ. پێشکەوت خلیل