سەرۆکی کۆریای باکور چەکێکی نوێی تاقی کردەوە

سەرۆکی کۆریای باکور چەکێکی نوێی تاقیکردەوە لە وڵاتەکەی، ئەمەش پەیوەندیەکانی نێوان ئەمریکا و ئەو وڵاتە ئاڵۆزتردەکات.

 

سەرچاوەکان ئاماژە بەوەدەکەن، کیم جۆن ئونی سەرۆکی کۆریای باکور سەرپەرشتی شەشەمین تاقیکردنەوەی چەکێکی نوێی کردوە لەوڵاتەکەی، بەم هەنگاوەشی هەوڵەکانی نزیکبونەوەی لەگەڵ ئەمریکادا ڕولە ئاڵۆزی دەکات.

 

تاقیکردنەوەی ئەم موشەکە نوێیە کە ئاراستەی دەریای ژاپۆن کراوە، مەودای 230 کیلۆمەتریان بڕیوە، ئەماش شەشەمین تاقیکردنەوەی چەکە لەماوەی هەفتەکانی رابردودا کە  هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی کردە سەربازییە هاوبەشەکانی نێوان ئەمریکا و کۆریای باشور کە کۆریای باکور بەهەوڵی داگیرکردنی وڵاتەکەی دەزانێت.

 

تاقی کردنەوە موشەکییەکەی کیم جۆن ئون، لە کاتێکدایە وابڕیارە هەفتەی داهاتو نوێنەری ئەمریکا لەسەردانی سیئۆل و پیۆنگیانگ بکات بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەنێوان ئەمریکاو کۆریای باکوردا.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب