لە گەڕی دووەمی پرێمەرلیگ کۆمەڵێک یاری بەهێز بەڕێوەدەچیت

لە یارییەکانی گەڕی دووەمی خولی پرێمەرلیگی ئینگلتەرا کە بڕیارە ئەنجامبدرێت، کۆمەڵێک یاری بەهێز لە خۆ دەگرێت.

 

 

لەنێو یاریگە و هاندەرانی بەرامبەر یانەی تۆتێنهام، یانەی مانچێستەر سیتی پێشەنگ و پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەکە یارییدەکات.

هەردوو یانە لە دەستپێکی وەرزی نوێدا سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە و چاویان لە بردنەوەی دووەم یاریی لەسەریەکە، لە خولەکەدا بۆ ئەوەی درێژە بەسەرکەوتنەکانیان بدەن و بەتەواوی بچنە نێو رکابەرییەکان.

 

یاریەکە کاتژمێر ١٩:٣٠ بە کاتی باشووری کوردستان بەڕێوەدەچێت لەسەر یاریگەی ئیتیحاد.

 

لە یارییەکی دیکەدا، یانەی لیڤەرپوول دوای ئەوەی نازناوی جامی سوپەری ئەوروپای بردەوە، بە ورەیەکی بەرزەوە بۆ یارییکردن بەرامبەر ساوسهامپتۆن ئامادەیە، ئەم یارییەش کاتژمێر ١٧:٠٠ لەسەر یاریگەی سانت مێرێز بەڕێوەدەچێت.

 

سەرەتای یارییەکانی ئەمڕۆ کاتژمێر١٤:٣٠ بە یاریی نێوان هەردوو یانەی ئارسێناڵ و بێرنلی دەستپێدەکات.

 

 

یارییەکان بەمشیوەیە دەبن:

 

ئارسیناڵ – بێرنلی ١٤:٣٠

 

ساوسهامتۆن – لیڤەرپوول ١٧:٠٠

 

ئاستۆن ڤێلا – بۆرنمۆس ١٧:٠٠

 

ئێڤێرتۆن – واتفۆرد ١٧:٠٠

 

نۆرویچ سیتی – نیوکاسڵ یونایتد ١٧:٠٠

 

برایتۆن – واتفۆرد ١٧:٠٠

 

مانچێستەر سیتی – تۆتێنهام ١٩:٣٠

 

هەواڵ. پێشکەوت خلیل