تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12 ئامادەی دەستپێدەکات

 وابڕیاره‌ رۆژی 20ی ئابی 2019، تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می ئه‌زموونه‌ گشتییه‌كانی پۆلی 12ی  ئاماده‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكات.
ئەمڕۆ شەممە ١٧-٨-٢٠١٩، وەزارەتی پەروەردە خشتەکەی ئاشکرا کرد کە تێیدا هاتوە، تاقیكردنەوەكان رۆژانە ٨:٣٠ خولەکی بەیانیان  دەست پێ‌ دەكات و ئەگەر ڕۆژێك بەر پشوو كەوت، ئەوا بۆ ڕۆژی دوایی تاقیكردنەوەكان بەڕێوە.
مه‌ریوان عومه‌ر، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه‌ به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، رۆژی 20 ئاب، یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی دەستپێدەکات، و تا 28 ئاب بەردەوام دەبێت.
هەواڵ. شەهێن وەهاب
1782019713%2B%25281%2529