بە فەرمانی دادگا کەشتی گرەیس ١ دەستی بەسەردا دەگیرێت

دادگایەکی واشنتۆن فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی ئەو کەشتییە ئێرانییەی دەرکرد، کە دادگای جەبەل تارق فەرمانی ئازادکردنی بۆ دەرکردبوو.

 

 

داواکاری گشتی واشنتۆن، جەیسی لیو، ئاماژەی بەوەکردوە، بە فەرمانی دادگا کەشتی گرەیس ١ دەستی بەسەردا دەگیرێت، ئەو بڕە نەوتەی هەڵیگرتووە بڕەکەی زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیلە.

 

 

پێش چەند مانگێک ئەمریکا ناوی سوپای پاسدارانی خستە لیستی ڕێکخراوە تیرۆرستییە بیانییەکان، و لەو بڕوایەدایە کەشتییە نەوت هەڵگرەکە سەر بە سوپای پاسدارانە.

 

 

دادگای جەبەل تارق، رۆژی پێنج شەممە ١٥ی ئاب، بڕیاری ئازادکردنی کەشتییە نەوت هەلگرەکەی ئێرانی دا، سەرباری ئەوەی پێش بڕیارەکە ئەمریکا داوای کردبوو ماوەی دەستبەسەرداگرتنەکە درێژبکرێتەوە.

 

هەواڵ. پیشکەوت خلیل