سوودەکانی خواردنی تەحین

یەكێك لەخواردنەكانی بەیانی بریتیی لە (تەحین)، كە لە پێكهاتەكانی (گوێزو كونجی) بەرهەم دەهێندرێت.

 

پسپۆڕان دەڵێن “خوادنی تحین سوودێكی یەكجار زۆری هەیە, ئەگەر مرۆڤ بە بەردەوامی بیخوات ئەوا خۆی دەپارێزێت لەچەندین نەخۆشی و دەبێتە خاوەن تەندروستیەكی باش”.

 

.1. رۆنی كونجی راستەوخۆ دەچێتە نێو بەشی چاڵاككردنی خانەكانی بەرگری لەش.

 

. 2. تەحین رێگە دەگرێت لە خوێن مەیین و جەڵتەی خوێن كە لەنێو خوێنبەرو خوێنهێنەرەكان روودەدات, بەتایبەتی لە نێو خوێنبەری تاجی.

 

. 3. رێگەی دەگرێت لە زەبحەی سینگ و دڵ دەپارێزێت لە رەقبوون خوێنبەرەكان و پاڵەپەستۆی خوێن كەم دەكاتەوە.

 

  1. تەحین یارمەتیدەرە بۆ فراوان كردنی موولولەكانی خوێن و سییەكان و رێگە دەگرێت لە تووشبوون بە رەبۆ.

 

. 5. تەحین رێگە دەگرێ لە تووشبوونی بە برینی گەدەو دوازدەگرێ.

 

. 6. یارمەتیدەرە بۆ كەمكردنەوەی رێژەی كۆلیسترۆل لەخوێن، چونكە جولەی خوێن چاڵاك دەكات لەنێو خوێنبەرەكان و بەتوندی پاڵ بەخوێن دەنێت، ئەمەش دەبێتە هۆی لەناوبردنی پاشماوەكانی كۆلیسترۆل.

 

. 7. یارمەتیدەرە بۆ دروستكردنی ووزە لە جەستەی مرۆڤ، واتا خواردن دەكات بە ووزە.