ئەمریکا هەوڵی کۆتایهێنان بە جەنگی 19 ساڵەی ئەفغانستان دەدات

کۆشکی سپی بۆ یەکلاکردنەوەی جەنگی (19)ساڵەی ئەفغسانستان کۆبونەوەیەکی نائاسایی بە سەرکردایەتی ترەمپ ئەنجام دەدات و پرسی ئاشتی بۆ ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکەن.

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا  لەگەڵ هەریەکە لە مایک پێنس، جێگری سەرۆک کۆمار و مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوە و مارک ئێسپێر، وەزیری بەرگریی و جۆن بۆڵتۆن راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی و بەرپرسی دەزگای هەواڵگری و زاڵمای خەلیل زاد، نوێنەری ئەمەریکا بۆ کاروباری ئەفغانستان کۆبونەوەیەکی نائاسیی لە کۆشکی سپی ئەنجامدا و دواتر رایگەیاند، ئەمەریکا دەیەوێت کۆتایی بە جەنگی (19)ساڵەی ئفغانستان بهێنێت و لەگەڵ گروپی تاڵیبان رێککەون.

 

لەدوای کۆبونەوەکە ترامپ لە تویتێکدا ڕایگەیاندوە، کۆبونەوەکە ئەرێنی بوە و هەموو هەوڵێکی خۆیان دەدەن تا ئاشتی بۆ ئفغانستان بهێنەدی.

 

ئاژانسى رۆیتەرز بڵاوی کردوەتەوە،  ئەمەریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەڕای ناکۆکییە قوڵەکانیان چەند جارێک بۆ پرسی ئاسایشی و سیاسی ئەفغانستان کۆبونەتە و ئاڵوگۆڕی زانیارییان کردوە  چونکە هیچیان خوازیاری سەرهەڵدانەوەی ئەو جۆرە گروپە توندڕەوانە نین.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب