هاوپەیمانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی تاوتوێکرد

ئەمڕۆ شەممە لە سلێمانی ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانیی نیشتمانی بە ئامادەبوونی مامۆستا محەمەد ڕەئوف محمد کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

 

لە کۆ بونەوەکەدا ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانی بە ئامادە بونی وەفدێکی هاودیدانی دەڤەری کەرکوک ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانیان تاوتوێکرد و بڕیاری پەیوەست بەو پرۆسەیە درا.

 

وەفدەکەی هاودیدانی دەڤەری کەرکوک پێکهاتبوون لە سەلام عەزیز ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و عەبدولستار مستەفا بەرپرسی دامەزراوەی کارگێڕی و ئامار و. تاریق تەها بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەڤەری کرکوک.

 

لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانی بە هەماهەنگی و ڕاوێژ لەگەڵ وەفدەکەی دەڤەری کەرکوک بڕیاری پێویستیان دا سەبارەت بە ئامادەکاریەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.