مەترسی بەکارهێنانی پرۆگرامێک بۆ بواری سیخوڕی نارەزایی لێکەوتەوە

کارمەندانى کۆمپانیایى مایکروسۆفت بۆ وەبەرهێنانى تەکنەلوژى و پرۆگرامسازى داواى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستە تەکنەلۆژیەکەیان دەکەن لەگەڵ سوپاو ودامودەزگا ئەمنێکاندا چونکە پێیان وایە زیان دەگەیەنێت بە ژیانى هاوڵاتیان.

 

کارمەندانى کومپانیاکە پێیان وایە ئەم پروگرامانە پێدەچێت لە داهاتودا وەکو پرۆگرامیکى سیخورى بەکاربهێنرێن.

 

لەماوەى پێشوشدا کومپانیای ناوبراو گرێبەستێکى ئەنجامداوە لە گەڵ سوپاى ئەمریکا کە مەترسى لێ دەکرێت لە بوارى سیخوریدا بەکاربهێنرێت, ئەوگریبەستەش کە کراوە بە بەهاى 479$  ملێون دولار بوە, وەکو دەسپێیەکى پرۆژەکە ئەنجامدراوە لەگەڵ سوپاى ئەووڵاتە.

 

شایەنى باسە (50) کارمەندى کۆمپانیاکە داواکارییەکى ناڕەزاییان پێیشکەش بە کۆمپانیای ناوبراو کردوە بۆ هەڵوەشاندنەوەى هەموو گریبەستەکە سەبارەت بە پرۆگرامى  (Real)ى پەرەپێدراو و هەروەها دژ به بەکارهێنانى چاویلکەى زیرەک بە ناو (Holo lens) کە لە تواناىدایە پەیوەندى ببەستیت لەگەڵ مانگە دەستکردەکاندا و بە Gps جێگاى هەمو کەسێک بە ئاسانى دەستنیشان بکات لەسەر هەموو گۆى زەوى, کە ئەمەش وەکو پیشێلکارییەک لە قەڵەم دەدرێت دەرهەق بە مافى تاک.

 

ئەوەى جێی مەترسییە سوپا و دامودەزگا ئەمنیەکانى ئەو وڵاتە مافى وەبەرهینانیان دەبێت لە پرۆگرامى بەناو (چاودیرى تاکدا) هەروەها بەدەستهینانى 100,000هەزار چاویلکەى زیرەک کە له توانایدا هەیە چاودێرى وردى جموجۆڵى تاک بکات لە هەمو کاتێکدا.

 

سەرچاوەکان ئەوەشیان خستۆتە ڕوو کە تەنها کۆمپانیایی (micro soft) نیە کە توشى ناڕەزایی توندبوبێتەوه لە لایەن کارمەندانى خۆیەوە و هاوڵاتیانى ئەمریکیش کە تومەتبارکرابێت بە هاوکارى دەزگا ئەمنێکان بەڵکو لە ساڵى ڕابردودا کومپانیایی (google) بەهۆی زۆرى ناڕەزاییەکانەوە لە دژى ناچاربوو کە گریبەستەکەى نوى نەکاتەوە لەگەڵ سوپادا سەبارەت بە پرۆگرامى (project maven) کە ئەمەشیان جۆرى تر بووه لە پرۆگرامەکان کە بە کارهاتوە لە بوارى چاودێرى تاکدا کە پێیان وابوە ژیانى هاوڵاتیانى ئەمریکى دەخاتە ژێر مەترسییەوە.

 

دانا زەنگەنە