تەندروسی سلێمانی ئاماری ڕوداوەکانی ڕۆژانی جەژنی بڵاوکردەوە

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری ڕۆژانی پشووی جەژنی قوربانی ڕاگەیاند.

 

وتەبێژی بەڕیوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایدەگەیەنێت لەماوەی پشووی جەژنی قورباندا زیاتر لە 16 هەزار كەس سەردانی نەخۆشخانە و بەشەكانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانیان كردووە.

 

ئاماژەی بەوەكرد، لەو ماوەیەدا كۆی گشتی سەردانكەران بۆ هەموو نەخۆشخانە و بەشەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بریتی بووە لە 16 هەزار و 314 كەس.

 

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا ئەوەی خستەڕوو “لەرۆژانی‌ جەژندا لە نەخۆشخانەی‌ فریاکەوتنی‌ فێرکاریی 12 حاڵەتی‌ برینداریی‌ هاتوچۆ و یەک حاڵەتی‌ برینداریی بە فیشەک 40 حاڵەتی‌ برینداری بە شەڕە چەقۆ و 9 حاڵەتی‌ پێوەدانی‌ دووپشک هەبووە و 172 نەخۆشیش داخڵی‌ نەخۆشخانەی‌ فریاکەوتنی‌ فێرکاری كراون”.

 

ئەوەشی خستۆتەڕوو، بە بەروارود بە جەژنی پێشووئامارەی ڕووداوەکان کەمیانکردووە.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب