چێڵسی دەیەوێت سەرکەوتن بەسەر لێستەر سیتی بەدەستبهێنێت

بە ئامانجی قەرەبووکردنەوەی لە دەستدانی جامی سوپەری ئەوروپا و دۆڕانی لە یەکەم یاریی پرێمەرلیگدا، یانەی چێڵسی دەیەوێت سەرکەوتن بەسەر لێستەر سیتی بەدەستبهێنێت.

 

لە درێژەی یارییەکانی گەڕی دووەمی پرێمەرلیگدا، یانەی چێڵسی لەنێو یاریگە و هاندەرانی بەرامبەر یانەی لێستەر سیتی یارییدەکات، لەو یارییەدا کە ئەمڕۆ کاژێر 18:30 لەسەر یاریگەی ستامفۆرد بریچ بەڕێوەدەچێت.

 

بلۆز لە یاریی یەکەمدا بە ئەنجامێکی گەورە و بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر بە یانەی مانچێستەر یونایتد دۆڕا، لێستەر سیتی بەرامبەر ولڤەرهامتۆن یەکسانبووە، بۆیە ئەمڕۆ هەردوو یانە چاویان لە بردنەوەی یەکەم سێ خاڵە لە وەرزی نوێی خولەکەدا، بەتایبەتیش فرانک لامپارد، راهێنەری چێڵسی کە لەنێو یاریگە و بەردەم هاندەرانیاندا یارییدەکەن.

 

هەواڵ. پێشکەوت خلیل