ئیمانوێل ماكرۆن سەردانی کوردستان دەکات

بەرلە کۆتایی هاتنی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی، ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات.

 

دۆمەنیك ماس كونسوڵی گشتی فڕەنسا لە هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندوە، بەرلە هاتنی ساڵی نوێ، ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فڕەنسا سەردانی كوردستان دەكات.

 

ماس باسی لەوەشکردوە، “له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ماكرۆن كۆده‌بێته‌وه‌ و پێشی راده‌گه‌یه‌نێت گه‌لی كورد چاوه‌ڕوانییه‌كی گه‌وره‌ی له‌ فه‌ره‌نسا هه‌یه‌”.

 

فڕەنسا یەكێك بوو لەو وڵاتانەی دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆی كوردستان پشتیوانی ئەو هەنگاوەی حکومەتی هەرێمی کردوە، و بەردەوامیدا بە پێوەندییە سیاسیی و سەربازی و ئابوورییەكان.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب