هاوپەیمانی فەتح لە بارەی بودجەی هەرێم هۆشداری دەدات

پەرلەمانتارێکی  هاوپەیمانی فەتح هۆشداری دەدات لەچارەسەرنەكردنی كێشەی بودجە لەنێوان هەرێمی كوردستان و عێراق.  

 

فازیڵ فەتلاوی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح بەمیدیا عێراقیەکانی ڕاگەیاند، ئەگەر هەولێربەپێی یاسای بودجە ئەوەی لە ئەستۆیەتی بەرامبەر بە بەغداد جێبەجێی نەكات ئەوە هەڵوێستی پەرلەمان بەتایبەتی لەكاتی ئامادەكردنی بودجەی ساڵی داهاتوو قورس دەبێت .

 

فازیڵ فەتلاوی ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو لیژنانەی بۆ دانوستان لە نێوان هەرێم و بەغداد پێکهاتون  دەبێت دیدگایەكی یەكگرتوویان هەبێت لەسەرئەوبڕە نەوتەی کە پێویستە هەرێم بیداتە حکومەتی عێراقی،تا بتوانرێت یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو بەشێوەیەكی دروست ئامادە بكرێت.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب