ئەمریکا؛ چۆن لە سێ کوشتارگەی خوێناوی ڕزگاری دەبێت

پۆلیسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەرسێ هەرزەکارەکە تەمەنیان لە نێوان ۲۰ بۆ ۲۲ ساڵیدان.

 

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی cnn ئەمریکی لە سێ ڕووداوی جیاوازدا هێزە ئەمنییەکانی ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا توانیویانە ۳ گەنجی هەرزەکار دەستگیر بکەن کە لە بەرنامەیاندابووە سێ کۆشتارگەی بە کۆمەڵ لە سێ وێلایەتی ئەو وڵاتە ئەنجامبدەن.

 

دەزگای هەواڵگری نیشتمانی ئەمریکا توانیویانە براندۆن فیشکۆڵی تەمەن ۲۲ ساڵ دەستگیر بکەن کە بەنیازبووە لە نێو کۆمەڵێک خەڵکدا دەستڕێژی گولە بکات لە وێلایەتی کۆنتێکتی ئەمریکی.

 

هەمان شێوەی کەسی یەکەم ترستیان سکۆتی ۲۰ ساڵ لە ڕێگای چەند نامەیەکەوە هاوڕێ کچەکەی ئاگادار کردووەتەوە کە بەنیازبووە ۱۰۰ کەس گولە باران بکات لە ویلایەتی فلۆریدا.

 

سێیەم گەنجی شکست خواردوو بە ناوی جەیمس پاتریکی تەمەن ۲۰ ساڵ لە ڕێگای تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامەوە بە نیازبووە تەقە بکات لە پەرستگایەکی جووەکان لە ویلایەتی ئۆهایو.

 

و. دانا زەنگەنە