دانیمارک؛ بۆ ترەمپ … خاکی ئێمە بۆ فرۆشتن نییە

سەرۆک وەزیرانی دانیمارک ئاماژە بەوە دەکات کە گرین لاند  جێگایەکی نیشتمانییە فرۆشتن و کڕینی پێوە ناکرێت.

 

 

میتێ فریدڕیکسن سەرۆک وەزیرانی دانیمارک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی ڕاگەیاند کە ” خاکی گرینلاند بۆ فرۆشتن نییە، بیرۆکەی کڕینیشی لە لایەن ئەمریکاوە شتێکی بێ مانایە.

 

ئەم وڵامەی سەرۆک وەزیرانی دانیمارک دوای ئەوە دێت دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەریکا لە ماوەی ڕابردوودا ئەوەی ڕاگەیاند کە بە نیازە گەورەترین دورگەی جیهان بکڕێت.

 

گرین لاند دەکەوێتە باکووری دەریای ئەتڵەسییەوە و نزیکە لە جەمسەری باکوورەوە ڕووگەیەکی گەشتیاری هەیە و لە ساڵی ۱۹۷۹ سەربەخۆیی وەرگرتووە لە  دانیمارک.

 

پانتایی خاکەکەی بە زیاتر لە۰٦۸ ۲۱٫٦٦ مەتر دووجا مەزەندە دەکرێت و نزیکەی شەش ملیۆن کەس تێیدا دەژێت.

 

و. دانا زەنگەنە