کاروانی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی تورکیا لە ئیدلب موشەکباران کران

وزارەتی بەرگری تورکیا ئەوەی ڕاگەیاند کە پێشتر ڕێکەوتنیان هەبووە لە گەڵ ڕوسیا … مافی وڵامدانەوەشیان پاراستووە.

 

 

بە پێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی بەرگری تورکیا کاروانێکی سەربازی تورکیا کە پێکهاتبوون لە ٢٥ ئۆتۆمبێل و زریپۆش بەر هێرشێکی موشەکی کەوتن.

 

سەرچاوە هەواڵییەکانی سوریا ئەوەیان ڕاگەیاند لە ‌هێرشەکەدا ٣ کەسی سڤیل کوژراون و نزیکەی ١٢ کەسی دیکەش برینداربوون.

 

وەزارەتی دەرەوی سوریا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد “ئەو کاروانە سەربازییەی تورکیا سنووری خاکی سوریایان بەزاندووە لە ڕیفی ئیدلیب ،  بە پێی زانیارییەکان چەک و تەقەمەنی دەگوازنەوە بۆ تیرۆریستەکانی جەبهەی نوسرە”.

 

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی سوریا ئاماژەیان بەوەدا ئوتومبێلە زریپۆشەکانی تورکیا سنووری باکووری ڕۆژئاوای سوریایان بڕیوە بەمەبەستی یارمەتیدانی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن کە ڕووبەڕووی پێشڕەوییەکانی هێزەکانی حکومەتی سوریا بوونەتەوە لە شارۆچکەی خان شەیخون.

 

وەزارەتی دەرەوەی سوریا بڵاویکردەوە ” ئەم ڕەفتارە دوژمنکارییەی تورکیا کارناکاتە سەر سوربوونی سوپای وڵاتەکەیان لە ڕاوەدوونانی تیرۆریستان لە خاکی سوریادا”.

 

و. دانا زەنگەنە