گرینلاند .. خەونە ١٥٠ ساڵەکەی ئەمریکا …

_گرینلاند یاخوود « زەوی سەوز » کەبەزمانی گرینلاندی پێی دەوترێت «کالاڵیت نونەت » واتە «زەوی مرۆڤەکان»کە گەورەترین دورگەی جیھانە و دەکەوێتە نێوان قوطبی باکورو زەریای ئەتڵەسی و باکوری ڕۆژھەڵاتی کەنەدا ، وەئەم دورگەیە دەکەوێتە قارەی ئەمریکای باکورو لەڕوی ئیدارییەوە بەشێکە لە شانشینی دانیمارکی و مافی خۆڕێبەری پێداوە، وە ئەم دورگەیەڕوبەری زەوییەکەی ٢.١٦٦.٠٨٦ کلم چوارگۆشەیە و ژمارەی دانیشتوانی بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١٤ دەگاتە ٥٦.٢٩٥ کەس، وەشاری نوك پایتەختی ئەم دورگە گەورە جیھانی یەیەکەژمارەی دانیشتوانی «١٥.٤٦٩» کەسە کە بەبچوکترین پایتەختی جیھان لەڕوی کەمی دانیشتوانەوە دێتەھەژمار، وە ئەم دورگەیە لەساڵی ١٧٢٨ لەلایەن موبەشیرێکی نەرویجی بەناوی ھانس ئیجد دۆزراوەتەوەو ناوی لێناوە « ئومێدی نوێ»، زمانی فەرمی ووڵات گرینلاندییە .وە ئەم دورگەیە لەڕوی جیۆپۆلیتیکیەوە بەشێکە لەووڵاتانی ئەوروپا.

بەھۆی ھەڵکەوتە جوگرافییە بەھێزەکەیەوە و پێکھاتەی خاکەکەی کەدەوڵەمەندە بەکانزا گرانبەھاو دەگمەنەکان بە بەردەوامی ئەم دورگەیەدەوڵەتە زلھێزە جیھانییەکان چاوی داگیرکارییان تێبڕیوە، بەم ھۆیانەچەندین جارووڵاتانی وەکو چین و ڕووسیا و ئەمریکا ھەوڵی بەدەستھێنانیان داوە بەجەنگ بێت یاخوود بەئاشتی.

 

– بۆیەکەمجار لەساڵانی « ١٨٦٥-١٨٦٩ » سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمریکا ئەندرۆ جۆنسن لەڕێگەی وەزیری دارایی ئەوکاتەی ووڵاتەکەی «ڕۆبێرت ۆکەر» گفتوگۆی دەست پێکرد بەمەبەستی کڕینی دوورگەکە لەدانیمارک لەژێرناوی فراوانکاری ھەرێمی بۆگەورەکردنی جوگرافیای ئەمریکا چونکە بەپێی ئەم یاسایە پێشتر ئەمریکا توانیبووی ھەریەکەلە وولایەتەکانی «لویزیانا» لە فەرەنسا بکڕێت و وویلایەتی«کالیفۆڕنیا لە مکسیک » بکڕێت، بەڵام ئەمجارە بۆ گرینلاند ھەوڵەکە سەرکەوتوونەبوو.

 

– وەپاشان بۆدووەمجار لەساڵی١٩٤٢ پاش ئەوەی ئەمریکا مەترسی ھاتنی ھێزەکانی ئەڵمانیای نازی ھەبوو بۆ دورگەکە کەنزیك دەبێتەوە لەکەنارەئاویەکانی کەنەداو ئەمریکا ھێزی سەربازی ئەمریکا بەمەبەستی پاراستنی خۆی وکندا گەیشتەدورگەکەو ڕێگربولەھاتنی سوپای نازی ، ھەربەوھۆیەوە لەساڵی ١٩٤٦ سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمریکا « ھاری ترومان » جارێکی تر ھەوڵی کڕینی دورگەکەیدایەوە ئەمجارە بەبڕی « ١٠٠ » ملیۆن دۆلار بەڵام ئەم جارەش لەلایەن دانیمارکەوە ڕەتکرایەوە ، بەڵام لەوکاتەوە تائێستا بنکەیەکی سەربازی ئەمریکی کەژمارەی سەربازانی دەگاتە « ٦٠٠ » سەرباز لەسەرخاکی ئەم دوورگەیەن ھەربۆیە لە بەرپاراستنی دورگەکە شانشینی دانیمارک لەساڵی ١٩٧٩ مافی خۆڕێبەریدا بەدورگەکە .

 

– لەئێستادا گۆڤاری «فۆرین پۆلیس» ئاماژەی بەوباتەداوە کەسەرۆکی ئێستای ئەمریکا «دۆناڵد ترامپ» ئارەزووی ئەوەدەکات کە بۆ جارێکی تروەک سەرۆکەلەپێشینەکانی خۆی داواکاری کڕینی ئەم دورگەیەبکات لەشانشینی دانیمارک،لەئێستەدا ئەم گۆڤارە دۆناڵدترامپی سەرۆکی ئەمریکا ناودەھێنێ بە«سەرۆکێک لەدەرەوەی کاتدادەژی » وەھەروەھا چاوی داخستوەلە بەرامبەر ھەمو یاسا واژوکراوە نێودەوڵەتییەکانی ئێستا، بۆیەپێدەچێت نرخی ئەم دورگەیە بباتەبەرزترین ئاستێك کەوا لەشانشینی دانیمارکی بکات دەست ھەڵبگرێت لەدورگەکەو بۆکۆتاجار لەسەر مێزی گفتوگۆکردن لە کڕین وفرۆشتنی کۆبێتەوە، وەگریندلاندیش لە دورگەیەکی خۆڕێبەری ببێتەوولایەتێکی ئەمریکی وئاڵای ئەمریکا لەباڵەخانەکانی بۆھەتایەبشەکێتەوە.

 

د. دانا محمەد