عومەر بەشیر ٩٠ ملیۆن دۆلاری لە سعودیە وەرگرتووە

سەرۆکی ئەنجومەنی سەربازی سۆدان ئاماژە بەوەدەکات دەستیان بەسەر ١١٣ ملیۆن دۆلاری کاشدا گرتووە لە کۆشکەکەیدا.

 

ئەمڕۆ دووشەممە دادگاییکردنی سەرۆکی پێشووی سۆدان عومەر بەشیر دەستیپێکرد، لە دادگادا تومەتی گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات ئاراستەی سەرۆکی لە کار لابراو کران.

 

عەمید ئەحمەد عەلی وەکو داواکاری گشتی تومەتی گەندەڵی و خراپ بەکار‌هێنانی دەسەڵاتی ئاراستەی بەشیرکرد لە دادگادا.

 

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە بەشیر ٩٠ ملیۆن دۆلار پارەی کاشی لە محەمەد بن سەلمانی جێ نشینی سعودیە وەرگرتووە، ئەمەش لە کاتێکدایە دەزگا ئەمنییەکانی خەرتوم لە یەکێک لە کۆشکەکانی سەرۆکایەتیدا دەستیان گرد بەسەر ١١٣ ملیۆن دۆلاردا.

 

لای خۆیەوە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی چەند تومەتێکی ئاراستەی سەرۆکی لە کارلابراوی سۆدان کردووە لە وانەش پشتیوانیکردنی هێزە توندڕەوەکانی دارفۆر.

 

و. دانا زەنگەنە