ئیسرائیل لە پێناو پاراستنی سەربازەکانیدا بە ڕۆبۆت ڕووبەڕووی فەڵەستینییەکان دەبێتەوە

وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل … سەربازەکان بە نرخترن لە پارە.

 

 

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی میدیاکانی ئەمەریکا ئەوەیان ئاشکراکردووە کە قەوارەی ئیسرائیل بە نیازە لە بری سەربازەکانی بۆ لەمەودوا سەربازی ڕۆبۆت بەکاربهێنێت لە شەڕو پێکدادانەکانیدا لە زیفەی غەربی و غەزە.

 

ژەنەڕاڵ بانیف ڕۆتم سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل بە میدیاکانی ڕاگەیاند ” لە پێناو پاراستنی گیانی سەربازەکانماندا پارە نرخی نییە، لە وتوێژداین لەگەڵ سێ کۆمپانیای ئیسرائیلی بۆ دروستکردنی سەربازی ئۆتۆماتیکی”.

 

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو کە لە چەند حاڵەتێکدا هەر سەرباز بەکار دەهێنن ، هەرچۆنێک بێت مرۆڤ زیرەکترە لە ڕۆبۆت بەڵام ژمارەیان کەم دەکرینەوە.

 

بانیف وتیشی بۆ داهاتوو سوپایەکی گەورەی ڕۆبۆت ئامادەدەکەن تاوەکو پارێزگاری لە خاکی ئیسرائیل بکات.

 

و. دانا زەنگەنە